محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل مه‌سعود پزیكشیان سه‌رۆككۆماری ئێران رایگه‌یاند: وه‌كو عێراق ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئێران له‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه،له‌بواری هاوكاریی مرۆیی و ته‌ندروستیی.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2025 محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئێران جه‌ختی له هاوكاریی كردنی گه‌لی ئێران كردووه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی كه له شه‌ڕدا تووشی هاتووه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستیی و مرۆیی و خواردن و كه‌لوپه‌لی ژیان كردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوودانی بۆ پزیشكیان جه‌ختی له هاوكاریی كردنی گه‌لی ئێران كردووه‌ته‌وه بۆ چارەسەرکردنی ئاسەوارەکانی ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه.
له درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوودانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئێستا حكوومه‌تی عێراق له ئاستی دیپلۆماسی ده‌ستی به جووڵه‌ی سیاسی كاریگه‌ر كردووه بۆ پاراستنی ئاسمان و زه‌مینی خۆی له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ده‌ره‌كی كه بكرێته سه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ش سكاڵای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.