Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

عەلی خامەنەیی پەیامێك لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

رابەری گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی تەلەفزیۆنی لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتەكەی بڵاو كردەوە.  

عەلی خامەنەیی رابەری گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامەكەی ئاراستەی گەلی ئێران بوو و تێیدا رایگەیاند: دڵنیابن هێزە چەكدارەكانمان زۆر بە توندی بەرپەرچی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل دەدەنەوە.

راشیگەیاند: دڵنیابن رژێمی زایۆنی لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە بە سەلامەتی دەرناچێ.

عەلی خامەنەیی هەروەها رایگەیاند: وەڵامی هێزە چەكدارەكانمان ئەوەندە توند دەبێت كە رژێمی زایۆنی بێ چارە دەكەن.

رابەری گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: با گەلی ئێران دڵنیابێت لە تۆڵەكردنەوە هیچ نەرمییەك بەرامبەر بەم دەستدرێژییەی دوژمن نانوێنین.

ئاماژەی بەوەش كرد كە دوژمن لە بە ئامانجگرتنی شوێنە سیادی و زانستییەكان تاوانێكی گەورەی ئەنجامداوە و وەڵامیشیان بە هەمان شێوە و قەبارە دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.