Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:24

لە عێراق دژی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران خۆپیشاندانە

کوردستان TV
100%

بەشێك لە هاووڵاتییان لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان كرد دژی بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەیان لەلایەن ئیسڕائیلەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

كەمێك پێش ئێستا دەیان هاووڵاتی عێراقی لە سەنتەری شاری بەغدا گردبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد دژی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەكەیان لەلایەن ئیسڕائیل بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

بەهۆی خۆپیشاندانەكە هێزێكی زۆری ئەمنی لە شاری بەغدا كۆكراونەتەوە و بەو هۆیەشەوە بەرزەپردی رێگای چوون بۆ ناوچەی سەوز داخراوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی عێراق بڕیاری دا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سكاڵا دژی ئیسڕائیل تۆمار بكات بە تۆمەتی بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە رایگەیاند: ئیسڕائیل ئاسمانی عێراقی بەزاندووە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەكەدا، ئەمەش پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتووەكانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات دەسەڵاتەكانی دژی ئیسڕائیل بەكاربهێنێت و رێگری بكات لە دووبارەكردنەوەی ئەم پێشێلكارییانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویان كردۆتەوە، لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، سێ مووشەك لەنێو خاكی عێراق كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێك لە مووشەكەكان لە پارێزگای دیالە بووە و نەتەقیوەتەوە، دووانەكەی دیكە لە پارێزگای زیقاڕ كەوتوونەتە خوارەوە و چوار مەتر زەوییان قووڵ كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.