هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێكردنەوەی یەكەم گەشتی ئەنجامدانی عومڕەی بۆ وڵاتی سعوودییە راگەیاند، دوای تەواوبوونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ ئەنجامدانی عومڕە لە فڕۆكەخانەی بەغدا بەرەو فڕۆكەخانەی شاری مەدینەی سعوودییە ئەنجامدرا.
راشیگەیاند: لە رۆژانی داهاتوو بە گوێرەی كاتی دیاریكراو گەشتەكان بەردەوامییان دەبێت بۆ ناردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی سعوودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومڕە.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومڕە، بەهەمان شێوە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.