Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 09:26

لێدوانی فەرمی عێراق و ئەمەریكا لەبارەی كشانەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا

کوردستان TV
100%

هەردوو حكوومەتی ئەمەریكا و عێراق كشانەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكایان لە شاری بەغدا پشتڕاستكردەوە و رایانگەیاند، بڕیارەكە لەچوارچێوەی پلانەكانی ئیدارەی ئەمەریكایە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی نێردە دیپلۆماسییەكان لە ژمارەیەك وڵاتانی جیهان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (ئاژانسی رۆیتەرز) لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریكا بڵاوی كردەوە: ئەمەریكا ئامادەكاری دەكات بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بكشێنێتەوە بەهۆی ئەگەری زۆربوونی گرژییەكان لە ناوخۆی عێراقدا.

لەمبارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند: هەواڵەكە راستە و بڕیاردراوە بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بكشێنرێنەوە.

راشیگەیاند: بڕیارەكە لەچوارچێوەی پلانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكایە كە بڕیاریداوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی ئەمەریکییەکان، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کارمەندان لە دەرەوەی وڵات و باڵیۆزخانەكان بكرێت و بەپێی پێویست ژمارەیان كەم بكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە حكوومەتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بڕیارەكە بریتییە لە كشانەوەی بەشێك لە كارمەندە ناپێویستەكان لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

بڵاویشی كردەوە: ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی پلانەكانی ئیدارەی ئەمەریكایە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندە دیپلۆماسییەكان لە بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و تەنیا بۆ عێراق نییە.

حكوومەتی عێراق لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارەكە پەیوەندی بە ناسەقامگیری و دۆخی ئەمنیی بەغداوە نییە، بەپێچەوانەوە كارمەندانی سەرجەم باڵیۆزخانە عەرەبی و بیانییەكان لە عێراق لەوپەڕی سەلامەتی و بە ئازادی كارەكانیان ئەنجام دەدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.