Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:03

کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئێوارە ئەگەری تاوەباران هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئێوارەی ئەمرۆ تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ببارێت و دەڵیت؛ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

رۆژی دووشەممە 9ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵیت؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و دوای نیوەرۆ لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات ئەگەرى تاوە باران هەیە".

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەشڵێت؛ "ئێوارە خێرایی با زیاتر دەبێت و پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە".

لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژی سێشەممە 10ـی حوزەیران، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاند؛ "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سبەی رەشەبا نامێنێت و پلەی گەرما بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.