دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی حوزه‌یران، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو لای شیعه‌كانی عێراق، له په‌یامی جه‌ژنانه‌یدا قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلیلحه‌ق رایگه‌یاند: رێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان زیاتره وه‌ك له پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشوری عێراق، دواتر ده‌ركه‌وت وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكوومه‌تی عێراق به داتا قسه‌كانی خه‌زعه‌لی به‌درۆ خستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی حوزه‌یران، قه‌یس خه‌زعه‌لی له په‌یامی جه‌ژنانه‌یدا زیاده‌ڕه‌وی له قسه‌كانی كرد‌و وه‌كو نیازی چه‌ند جاره‌ی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دواو و رایگه‌یاند: رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگاكانی كوردستان زیاتره له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، به‌ڵام به‌پێی نوێترین داتای وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكوومه‌تی عێراق كه مانگی دووی ئه‌م ساڵ 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه: ده‌ركه‌وتووه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كه‌مترین رێژه‌ی هه‌ژارییان تێدایه.
به‌پێی داتای فه‌رمی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: رێژه‌ی هه‌ژاری له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌پێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیاریكراوه ...

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.