Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 21:45

زانایان بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نوێ كۆتایی بە گرفتی كەچەڵی دەهێنن

کوردستان TV
100%

زانایان لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە ئەمەریكا دوای چەندین ساڵ لە تۆژینەوە، چارەسەرێكی نوێیان بۆ گرفتی كەچەڵی و قژهەڵوەرین دۆزییەوە و بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

زانایان دوای زنجیرەیەك تاقیكردنەوە چارەسەرێكیان بەناوی (PP405) دروستكردووە كە تایبەتە بە گەشە و دووبارە زیندووكردنەوەی تاڵەكانی قژ، تاقیكردنەوەكان سەلماندوویانە كە ئەم دەرمانە دووبارە گەشە بە قژ دەبەخشێتەوە و هیچ زیانێكیش بە پێستی سەر ناگەیەنێت.

زاناكان لە ساڵی 2023ـەوە ئەم دەرمانە لەسەر مرۆڤ تاقی دەكەنەوە و تا ئێستا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

زانكۆی كالیفۆرنیا ئێستا ئەم چارەسەرەیان داوەتە كۆمپانیایەكی تایبەت بە مەبەستی پێشخستن و دواتریش فرۆشتنی دەرمانەكە بەسەر ئەوانەی كێشەی قژهەڵوەڕین و كەچەڵییان هەیە.

كەچەڵی و هەڵوەرینی قژ یەكێكە لە كێشە تەندروستییە باوەكانی مرۆڤ كە بەهۆی هەڵچوونی تەمەن و بۆماوەیی یاخود دڵەڕاوكێ و گۆڕانی هۆڕمۆنەكانی جەستە دووچاری مرۆڤ دەبێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.