ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌ی له‌باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی برایانسكی لای سوپای ئۆكراینا كه شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی سه‌ربازی كرده ئامانج رایگەیاند: بۆ ئەو هێرشانە وەڵامێکی توندیان دەبێت له واده‌یه‌كی نزیكدا, راشیگه‌یاندووه، تەقاندنەوەی پردی برایانسکی له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا کردەوەیەکی تیرۆرستی روون بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی حوزه‌یران ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەبارەی تەقاندنەوەی پردی برایانسکی لە رووسیا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی حەوت کەس و برینداربوونی 69 کەسی دیکە له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌گواسته‌وه بۆ سوپای رووسیا، رایگه‌یاندووه: ئۆكراینا به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی برایانسكی، ئه‌وه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییه و له نزیكترین واده‌دا وه‌ڵامی تووندمان ده‌بێت.
پووتین راشیگه‌یاندووه: به‌دڵنیایی ئه‌وه قه‌بوڵكراو نییه‌و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی دانوستان دەبێت.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئۆكراینا داوای كردووه ده‌رفه‌تییان بده‌ینێ بۆ دانوستان و ڕاگرتی جەنگ بۆ 30 ڕۆژ من ده‌پرسم: بۆچی دەرفەتییان بدەینێ له كاتێكدا كه بیانه‌وێ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه بە هاوکاری سەربازەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ئامادەکاری بكه‌ن بۆ کردەوەی تیرۆرستی دیکە.
هاوکات پووتین له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا پێی ڕاگەیاندووه: ئیستا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئۆکراینا بە هێرشکردنە سەر پردەکە و فڕۆکەخانەی سیبیریا دووپاتی کردەوە کە ئاشتی ناوێت، بۆیە بۆ ئەو هێرشانە وەڵامێکی توندیان دەبێت.
جێی باسه، رۆژی دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025، دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاند بوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قووڵایی خاکی رووسیادا زیاتر لە 40 فڕۆکەی هێزەکانی رووسیایان تێک شکاندووە،
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا پردێکی رێگاوبان لە ناوچەی برایانسکی، بەسەر شەمەندەفەرێکدا تەقیەوە کە بەرەو مۆسکۆ دەرۆیشت و 388 کەسی تێدا بوو، هاوکات بەهۆی تەقینەوەکەوە لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 69 کەسی سه‌رنشینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش برینداربوون.
به‌ڵام تاکو ئێستاش نه ئۆكراینا نه کەس بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە لە ئەستۆ نەگرتووە. به‌ڵام پووتین ئۆكراینای به ته‌قاندنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه تۆمه‌تبار كردووه و رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌ی پردی برایانسكی له ئه‌ستۆی ئۆكراینایه و وه‌ڵامییان بۆی ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.