ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشان كرا، تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن 45 ساڵەیە و پیشەی قەسابە.
د. سیروان عەلی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ بە (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی راگەیاند: دوو رۆژ بەرلە ئێستا هاووڵاتییەكی خەڵكی شارەدێی بێگۆڤا سەر بە شارۆچكەی باتیڤا لە زاخۆ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆی كردبوو، گومانی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێ دەكرا، بۆیە پشكنینی نەخۆشییەكەی بۆ ئەنجامدرا.
د. سیروان راشیگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامی پكشنینەكە دەرچوو و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە.
هەروەها رایگەیاند: تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن 45 ساڵانە و پیشەی قەساب و گۆشتفرۆشە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا تەندروستی تووشبووەكە جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.