Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 12:47

فۆڕمی تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە فۆڕمی تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكەنەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە.

كۆمیسیۆن لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی شەو دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێتەوە.

بڵاویشی كردەوە: هاووڵاتییان ئەوانەی مەرجی بەشداریكردنیان هەیە، دەتوانن لینكی فۆڕمەكە لە ماڵپەڕ و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەربگرن و خۆیان تۆمار بكەن.

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەدەچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.