Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 14:55

كچێكی تایله‌ندی تاجی شاجوانی جیهانیی بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

ئۆپاڵ سووچاتا چوانگسری كچه‌ تایله‌ندی ته‌مه‌ن 23 ساڵ لە پێشبڕکێی شاجوانی جیهانی ئەمساڵ کە لە هیندستان بەڕێوە چوو، بە شاجوانی جیهان دەستنیشان کرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئۆپاڵ سوچاتا چوانگسری لە پێشبڕکێی شاجوانی جیهانی ئه‌مساڵ 2025 کە لە شاری حەیدەرئاباد لە باشووری هیندستان بەڕێوە چوو، پلەی یەکەمی لە لیستی 107 پێشبڕکێکاردا به‌ده‌ستهێنا.

له‌ پێشبڕكێیه‌كه‌دا حاسیت دێرێجە ئەدماسۆی ئەسیووپی پلەی دووەمی بەدەستهێناوه‌ .

بۆ پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی ئه‌مساڵ 2025، چوانگسری كچه‌ شۆخی تایله‌ندی تاجی شاجوانی جیهانی لە براوەی ساڵی ڕابردوو، کریستینا پێشکۆڤا وەرگرت .

لە لیستی براوەی شاجوانی جیهانیدا كه‌ ساڵانە‌ ئه‌نجام ده‌درێت، هیندییەکان شەش جار ئەم ناسناوەیان بردووەتەوە. لە بەناوبانگترینیشیان ئایشواریا ڕای (1994) و پریانکا چۆپرا ساڵی (2000) كه‌ دوای سەرکەوتنەکانیان، ناوبانگێکی نێودەوڵەتییان لە پیشەسازی فیلمدا بەدەستهێنا به‌تایبه‌تی له‌ سینه‌مای بۆڵیۆد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.