ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی حوزه‌یران ئۆکراینا بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی رووسیا راگەیاند، کە بەهۆیەوە حه‌وت كه‌س كوژران و زیاتر لە 70 کەسی تریش بریندار بوون، هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ش مۆسکۆ رایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئۆكراینا پردێك داڕماوە و شەمەندەفەرێک كه كه‌ره‌سته‌و یه‌ده‌گی سه‌ربازی و سه‌ربازی سوپای تێدابووه لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و قوربانی لی كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی حوزه‌یران، ئۆکراینا له هێرشێكی له‌ناكاودا بەرپرسیارییه‌تی خۆی لە تەقینەوەی شەمەندەفەرێكی سەربازیی رووسیا لە ناوچەیەکی هاوسنووری وڵاتەكه راگەیاند، كه به‌هۆیه‌وه حەوت کەس کوژران و نزیکەی 70 کەسیش برینداربوون.
هاوكات هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه، دەزگاری هەواڵگریی ئۆکراینا رایگەیاند: شەمەندەفەرێکی سەربازی رووسیامان بە ئامانج گرت کە كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و سووتەمەنی و هاوکاریی لۆجیستی هه‌ڵگرتبوو و ده‌یگواسته‌وه بۆ هێزەکانی سوپای رووسیا له ناوچەی کریمیا و زاپارۆژیا.
لای خۆیه‌وه، رووسیا لەبارەی رووداوەکەوە قسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاندووه: به‌هۆی داڕمانی پردێك شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له رێڕه‌وی ئاسایی خۆی لای داوه و له ئاكامدا قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زیاتر له 70 سه‌رنشینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كوژراو و بریندار بوونه.
ئه‌گه‌رچی رووسیا و ئۆكراینا به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا نزیكبوونه‌ته‌وه له ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕ، به‌ڵام ناوه ناوه ئه‌م هێرشه له‌ناكاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر یه‌كتر و دواتریش یه‌كتر به دووركه‌وتنه‌وه له هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.