بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە له‌م مانگه‌دا له دوای رێكەوتی 6-6، دوو كامێرای چاودێری له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی چل مه‌تری و سه‌ت مه‌تری له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ونه كار، بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی سوڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانه له شه‌قامدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه: لە رێكەوتی 6-6ی ئه‌م مانگه و له دوای سەعات 12ـی شەو، هەردوو كامێرای سووڕانەوەكانی 40 مەتریی لای عەشتار و 100 مەتریی لای جەودەت ئەسعەدی، سەرپێچیی سووڕانەوەی پێچەوانە تۆمار دەكەن .
هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: لە دوای ئەم رێكەوتەوە، ئەو دوو كامێرایه بەشێوەی هەمیشەیی سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن
هاتوچۆی هه‌ولێر، داواش لە شۆفێران دەكات بەهیچ جۆرێك سووڕانەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی شه‌قام ئەنجام نەدەن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شۆفێرانی تر نەخەنە مەترسییەوە و دووربن لە سزای پێبژاردنی كامێراكانیش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.