بۆ چاودێریی و سەلامەتیی دۆخی حاجیانی هه‌رێمی کوردستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه له‌ڕێگه‌ی "25" پزیشكی پسپۆڕ و کارمەندی تەندروستی كار بۆ سه‌لامه‌تی حاجییانی كورد بكات له وڵاتی سعوودیه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایار دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شێروانی
سەرۆکی شاندی تەندروستیی بۆ حەجی ئەمساڵ "2025" بە کوردستان تیڤی راگه‌یاند: له رێگه‌ی نۆرینگه‌یه‌كی تایبه‌ت و "25" كارمه‌ند و پزیشكی پسپۆڕ لە خزمەت زیاتر لە (5150)پێنج هەزارو سەدو پەنجا حاجیی هەرێمی کوردستاندا ده‌بین له وڵاتی سعوودیه ، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاودێری دۆخی ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی حاجییانی كورد له كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا.
دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شێروانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئەوانەی فەریزەی حەجی ئەمساڵ جێبەجێدەکەن، هەموویان گەیشتوون و سەلامەتن، تەنها دوو کەسیان، بە هۆی نەخۆشییەوە لە ژێر چاودێری تەندروستی دانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.