Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 15:32

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ئایار، بەبۆنەی خەڵاتکردنی فەخری کەریم لە لایەن لوتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

برای بەڕێز و خۆشەویست فەخری کەریم

بە خۆشحاڵیی زۆرەوە هەواڵی خەڵاتکردنتانم لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبییەوە لە دوبەی بە دەستنیشانکردنتان وەک کەسایەتیی میدیای گشتیی پێگەیشت.

 هەڵبەت ئەم خەڵاتکردنەتان شیاوی پێگە و ڕێچکەی بەخشینی فەرهەنگی و میدیاییتانە. بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئومێدی تەندرووستیی باش و سەرکەوتنی زیاتر و داهينانی زیاتر بۆ دەخوازم.

 

براتان

مەسعود بارزانی

31ی ئایاری 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.