Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:52

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 5/31 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ بەرپرسی  لقەکانی پارتی کۆبووەوە کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسیاریەتی لقەکانیان پێ سپێردرا.

جێگری سەرۆکی پارتی ، ڕێنمایی پێویستی پێدان و ڕایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیان بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن ، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.

هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا: تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی ، جەختی کردەوە کە خەڵکی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن ده‌بێت لە مافەکانی گەلی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.