Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 02:20

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن کرد .

لە  دیدارەکەدا:  جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە ، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا : هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان  و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .

گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشیی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.