Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 01:05

كه‌مال كه‌ركوكی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان زۆر ئه‌رێنی بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پیرمام له‌سه‌ر بابه‌تی راگرتنی نا یاسایی مووچه‌ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان كه‌مال كه‌ركوكی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌شێكی دڵسۆزانه‌ و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایاری 2025‌ كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌مرۆی پیرمام له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ دڵسۆزانه‌ و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ له‌ كه‌شێكی ئه‌رێنیدا زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو.

كه‌مال كه‌ركوكی راشیگه‌یاند: دواتر به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.  

جێی باسه‌ ، له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مرۆ له‌ پیرمام له‌ كه‌شێكی نیشتیمانییانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ دواتر رای گشتی كوردستان له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.