سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و بە بایەخەوە لە رۆڵی ئەو حیزبە دەڕوانێت.
رۆژی شەممە 31ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕوانێت بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتردا بۆ گه‌لی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.