نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ 655 هەزار دینار دابەزی و سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش دەڵێت، بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار ماوەی یەک مانگە نەمانتوانیوە نرخی زێڕی عەیار 24 دەستنیشان بکەین
رۆژی شەممە 31ـی ئایاری 2025 سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی زێڕی لە کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 655 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 289 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 450 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 289 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی زێڕی عەیار 24 لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، عەبدوڵا ئەکرەم دەڵێت، زیاتر لە مانگێکە بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نەمانتوانیوە نرخی زێڕی عەیار 24 دەستنیشان بکەین.
بۆ رۆژی شەممە 31ـی ئایار، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 685،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 655،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 560،000

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.