Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 03:27

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: چەک بۆ ئیسرائیل نانێرین تا دۆخی مرۆیی لە غەزە یەکلای نەبێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەڵمانیا پەڵپشت و هاوپەیمانی ئیسرائیلە بەڵام تا دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە یەکلای نەبێتەوە هیچ چەکێک بۆ ئیسرائیل نانێرین

ئەمرۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، یۆهان ڤادێفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: "چەک بۆ ئیسڕائیل نانێرین تا دڵنیا نەبینەوە لە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە:

ڤادێفول گوتی، دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەو هێرشانەی ئیسڕرائیل بۆسەر کەرتی غەزە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت یاخود نا، تا دڵنیا نەبینەوە ناتوانین کەلوپەلی سەربازی بگەیەنینە کەرتی غەزە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، دوای بیستنی رێگری کردنی مرۆیی لە کەرتی غەزە بیرمان لەوە کردەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی هاوکاریەکانمان بۆ ئیسرائیل ڕابگرین تاوەک و دڵنیا دەبینەوە لە دۆخی مرۆیی ناوچەکە،

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل دەبێت خۆی بپارێزێت لە هێزەکانی حووسییەکان و حیزبوڵای لوبنانی و ئێران، ئیسرائیل لە هەموو لایەکەوە دژایەتی دەکرێت.

ڤادێفول راشی گەیاند: بیروڕای ئەڵمانیا لە هاوکاری کردنی ئەڵمانیا ناگۆڕێت، ئێمە هەمیشە لە پشتی ئیسرائیل دەبین و هاوکاریان دەکەین، بەڵام ناتوانین یاسا نێودەوڵەتییەکانیش پشتگوێ بخەین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.