Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 06:56

سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێبشینی دەكرێت سبەی هەینی لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "پێشبینی دەكرێت سبەی هەینی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە هەندێك لە ناوچه شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین تاوەبارانی کورتخایەن ببارێت".

هەروەها دەڵێت "بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی مامناوەندی لە ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، سبەی پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان روو لە دابەزین دەكەن.

بەهەمانشێوە دەڵێت "کەشێکی بەهاری لە هەرێمی كوردستان دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار 30 پلەی سیلیزی دادەبەزن و لە شەوانیشدا کەشوهەوا تەواو فێنک دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.