بنیامین نه‌تانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕازی بووە.
ئه‌مڕۆپێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای نزیك له كابینه‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ زانیویه‌تی، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیازی ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئاگربەسێکی کاتی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان ڕازی بووە.
له راپۆرته‌كه‌دا هەروەها هاتووه: نه‌تانیاهۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی گوتووێتی "ڕازیبوونمان بە پێشنیازەکەی ویتکۆف لەبارەی ئاگربەست بە مانای کۆتایهێنان بە شەڕ نایەت.
لای خۆشیەوە بزووتنەوەی حەماس لە کەناڵه میدیاییه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگەیاندووە: پێشنیازەکەی ویتکۆفمان لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەدەست گەیشتووە، بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە پێشوازی لێ دەکەین، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بکات.
به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف، قۆناغی یه‌كه‌م بریتییە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژی لە کەرتی غەززە، کە لەو ماوەیەدا 9 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت و 18 تەرمیش بۆ وڵاتەکە دەنێردرێنەوە.
هه‌روه‌ها له پێشنیازەکەی ویتکۆف هاتووه، ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکەمدا لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە بەم دواییە لە باکووری ڕێڕەوی نەتساریمەوە گرتبوونی، هەروەها لە ڕۆژی حەوتەمدا لەو ناوچانەی کە لە باشووری ڕێڕەوی نەتساریم گرتبووی دەکشێتەوە.
لە پێشنیازەکەی ویتكۆفدا ئەوەش هاتووە، بە بەشداری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژانە هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دابەش دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، ئەگەر هیچ ڕێكکەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس نەکرێت، ئەوا ئیسرائیل دەتوانێت شەڕ دەست پێ بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.