وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، وەڵامی بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی فیدڕالییەوە دەداتەوە.
راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی بە زمانی عەرەبییە و وەڵامێكە بۆ نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی فیدڕالی و تێیدا هاتووە "ئەو رێكارانەی وەزارتی دارایی عێراق گرتوویەتییە بەر لە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە".
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "نەناردنی مووچەی خەڵكی كوردستان نایاسایی و نادەستوورییە، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک ئینفاقی فیعلی".
هەروەها هاتووە "بڕیاری نەناردنی مووچە، پێچەوانەی بڕگەی سێیەمی ماددەی 121ی دەستووری عێراقە، كە بەپێی ئەو ماددەیە پێویستە لە داهاتە فیدراڵییەکاندا داهاتی دادپەروەرانە بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان تەرخان بكرێ، بڕیاری دادگی فیدراڵی بە ژمارە (224 و بەشەکانی 269/ فیدراڵی/2023) پێداگری لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەکات"
ئاماژە بەوەشدراوە "بەپێی رێككەوتنەكان پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2025 بریتییە لە 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینار، تا ئێستاش تەنیا 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دینار نێردراوە".
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان جەختیش دەكاتەوە كە بۆ ئەم 8 مانگەی ساڵی 2025 بڕی 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 835 ملیۆن دینار ماوە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێ كە تاكو ئێستا نەنێردراوە.
دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان:-


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.