وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، كارەبای 14 گەڕەك و چوار سیتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كرایە 24 كاتژمێری.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند "لە قۆناخی دووەمی پرۆژەی رووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 14 گەڕەکی شاری سلێمانی دابین كرا، گەڕەكەكانیش بریتین لە (كازیوە 1 و 2، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارە بەرزە، تووی مەلیک، علی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان، ئیسڵاح، ئیبراهیم ئەحمەد نزیک مزگەوتی بەهەشت، سەرکارێز پشت ئامادەیی سلێمانی کچان)".
هەروەها رایگەیاند "کارەبای 24 کاتژمێری بۆ چوار ستیش لە سلێمانی دابین كرا كە ئەوانیش بریتین لە گۆیژە سیتی، شاری خەونەکان، شاری دایک، گوندی ئەڵمانی 3)".
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەش دا "لەم قۆناخەدا 25,813 هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان دەبێت کە لە 23,733 هاوبەشی ماڵان و2,080 هاوبەشی بازرگانی پێکهاتووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.