ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ئایار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانه وهیچ به‌ندێكی یاسایی تێدایه نییه و ته‌واو سیاسییه.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كوردستان تیڤی، د. ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: نووسراوه‌كه‌ی وه‌زیریی داراییی عێراق پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانه له‌نێوان عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم، وه هیچ به‌ندێكی یاسایی نییه كه رێی پێ بدات وا مامه‌ڵه بكات، بۆیه ته‌واو سیاسییه.
د. ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند: تا ئێستا ته‌نیا خشته‌ی نه‌فه‌قاتی فیعلی مانگی دوو گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، نازانم ئه‌و وه‌زیره چۆن نه‌فه‌قاتی فیعلی مانگی سێ و چوار و پێنجی هه‌رێمی كوردستانی زانی تا ئه‌و نووسراوه ده‌ربكات، بۆیه بابه‌ته‌كه دیاره كه سیاسییه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌ك ده‌نگین و له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كانی تریش گفتوگۆمان كردووه و یه‌ك هه‌ڵوێستین و بڕیاره یاداشتنامه‌یه‌ك بده‌ینه ده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌و وه‌زیره به چ حه‌قێك وا ره‌فتار ده‌كات، چونكه ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ل حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كه بۆ مووچه‌ی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 2025، مووچه ده‌ربهێنرێت له ئینفاقی فیعلی.
د.ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند: ئێمه پشت ئه‌ستوورین به بریاری دادگای فیدڕالی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه ده‌ڵێت "نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رابگیرێت و ده‌بێت مووچه به‌رده‌وام بێت له ده‌ره‌وه‌ی كێشه ئیداری و سیاسییه‌كان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پێداگرین له‌سه‌ر مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵا تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.