ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵی هەڵمەتی نیشتیمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا ڕایگەیاند: پرۆگرامه‌كانی خوێندن رۆڵی گرنگیان هه‌یه له گه‌یاندنی په‌یام و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌رێنیانه‌ی نه‌وه‌كانمان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده ئینجا فێركردن.
ئالان حه‌مه سه‌عید زیاتر گوتی: قوتابخانه له دوای خێزان دووه‌م ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ فێربوون، مامۆستا و ستافی قوتابخانه ده‌بێت ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له مادده‌ی هۆشبه‌ردا چاوكراوه‌تر بن له‌گه‌ڵ قوتابیان و رێنماییكردنیان.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌بێت به وردی و زانستی كار له‌سه‌ر جێكردنه‌وه‌ی هۆشیاری مادده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت له پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا، به جۆرێك سوود و كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر په‌روه‌رده و بیركردنه‌وه‌ی قوتابییان.
راشیگه‌یاند: له وانه‌ی زانستی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی باسی مادده‌ی هۆشبه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها له بابه‌تی ئایینی پۆله‌كانی 9 و 10 باس كراوه كه ئه‌وه بۆ خۆی گرنگی زۆری هه‌یه، كه له ره‌هه‌ندی ئایینی باسی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت بۆ قوتابییانمان، ساڵانه‌ش له ده‌ستپێكی خوێندندا مامۆستایان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ئه‌و ڕۆڵه‌یان بینیووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.