ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.