Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 22:10

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت "ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت، هەڵوێستی جدیمان دەبێت".

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە:-

رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە.

 ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە 2/ 6/ 2025 دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٥

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.