Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 01:59

کەشناسی هەرێم: دوای نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای سلێمانی پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرؤ کاریگەری لاواز دەبێت ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە".

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی 30ـی ئایاری 2025؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

 

هەولێر :  34  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک :   32  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :33 پلەی سیلیزی

سۆران :  32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان :37 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.