Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:52

نرخی زێڕ دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 271 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 700 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 271 دۆلاری ئەمەریکییە.

عەبدوڵا ئەکرەم سەبارەت بە دیاری نەکردنی نرخی مسقاڵی زێڕی عەیارە 24 دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆڵاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 = 680،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 650،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 557،000

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.