ئەمشەو چوارشەممە لە شاری تویسركان سەر بە پارێزگای هەمەدان لە رۆژئاوای ئێران، كەسێك لە شوێنێكی گشتی تەقەی هەڕەمەكی لە خەڵك كردووە و بەهۆیەوە 9 كەس بوونەتە قوربانی.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: ئەمشەو كەسێك لە شوێنێكی گشتیی شاری تویسركان تەقەی هەڕەمەكی لە خەڵك كردووە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و 8 كەسی دیكە بریندار بوون كە دۆخی تەندروستی سێیانیان مەترسیدارە.
تەقەكەرەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان ناسراوەتەوە و دوای رووداوەكە راستەوخۆ دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری تەقەكان ئاشكرا نەكراوە.
رووداوەكە بووەتە هۆكاری دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵكی شاری تویسركان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.