Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 02:20

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كونسڵی گشتیی نوێی هیندستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 28.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی له‌ برجیش كۆمار كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیدارێكدا كونسولی نویێ هیندستان، سوپاسی ئه‌و پێشوازیی‌ و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی پارێزگاى هەولێرى كرد و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیرۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دا.

هاوكات لای خۆیه‌وه‌،  پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی حكوومه‌ت و پارێزگاو خه‌ڵكی هه‌ولێر، پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی نوێ هیندستان له‌ هه‌ولێر كرد، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریه‌كان و هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر له‌و بوارانه‌ی كه‌ پێویسته‌، نیشاندا.

له‌و دیداره‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاووتوێ کران و هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوكاری و هەماهەنگی دوولایەنە بوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.