ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.