Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

ئیسرائیل: دوا فرۆکەی حووسییەکانمان لەناوبرد

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگی ئیسرائیل دەڵێت، دوا فرۆکەی حووسییەکانمان لەناو بردووە و ئەمەش وەک وەڵامدانەوەی دواین هێرشی مووشەکی حووسییەکان بۆسەر ئیسرائیل ناودەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، هیزەکانی ئیسڕائیل دوای زنجیرە بۆردومانێک توانیان فرۆکەخانەی سەنعا بکەنە ئامانج و دوا فرۆکەی حووسییەکان لەناو ببەن.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمە پەیامێکی روون و ئاشکرایە، ئێمە سیاسەتمان ناگۆڕین ئەوەی هێرش بکاتە سەرمان بە تووندی وەڵامی دەدەینەوە".

وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتی: "توانیمان دوا فرۆکەی حووسییەکان لەناو ببەین و هیچ فرۆکەیەکیان بۆ نەهێڵینەوە".

کاتز دەڵێت، گەمارۆدانی حووسییەکان لە رێگەی وشکانی ئاوییەوە دەبێت، وەک ئاگادارم کردنەوە ئەوەی بیەوێت ئازارمان بدات بە حەوت ئەوەندە تۆڵەی لێدەکەینەوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات: حووسییەکان لە رێگەی گەشتی ئاسمانییەوە پێداویستییە تیرۆرستییەکانیان دەگواستەوە، بۆیە هەوڵماندا فرۆکەکانیان تێکبشکێنین بۆ ئەوەی نەتوانن لە گواستنەوەی چەک و بەرپرسەکانیان سەرکەوتووبن.

گوتیشی: دەزانین کێ لە پشت هاوکارییە سەربازییەکانی حووسییەکانە، تەنیا چاوەڕوانی ئەمریکاین رێگامان بدات بە دەردی حووسییەکانیان ببەین.

کاتز دەڵێت: لە رێگەی 10 فرۆکەوە توانیمان فرۆکەخانەی سەنعا بۆردوومان بکەین و دواین فرۆکەیان لەناو ببەین، هیچ رێگایەک نەماوە بۆ راکردن ئێستا ئەوان گەمارۆ دراون.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.