ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ئایار وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی پرۆژه‌ی رووناكی بژمێری فه‌رمی بۆ خه‌ملاندنی رێژه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با به‌رده‌ست ده‌خات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پڕۆژەی ڕووناکی ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌مه‌ودوا بژمێری فەرمی خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ بەردەست ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەم بژمێرە تاکە بژمێری فەرمییە کە تییایدا ڕێنماییەکان و ژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی کارەبا تێیدا جێبەجێکراوە لە شێوازی لێکدانەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی كه وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووده‌كانی ئه‌م بژمێره بۆ هاووڵاتییان هاتووه:
- زانینی ڕێژەی بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی ناو ماڵ کە لە بژمێرەکەدا تێکڕای ئاسایی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەر ئامێرێک ڕوونکراوەته‌وە.
- ئەم بژمێرە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان ئاگادربن لەوەی کام جۆری ئامێر زۆرترین بڕی کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمەش وادەکات هۆشیاری زیاتر بۆ هاوڵاتی درووست ببێت و بەرپرسیارانە کارەبا بەکاربهێنێت.
- خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی مانگانەی کارەبا و زانینی بڕی ئەو پسوولەیەی پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە لە کۆتایی مانگدا.
چۆنیەتی بەکارهێنان:
- سەردانی ماڵپەڕی پڕۆژەی ڕووناکی بکە و بڕۆ سەر بەشی بژمێر.
- بڕۆ سەر بژمێری ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ - کیلۆوات کاتژمێر
- ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت خەمڵاندن بۆ ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ بکەیت
- ژمارەی ئامێرەکان، کاتژمێرەکانی کارکردن و بڕی توانای کارەبایی ئامێرەکە بنووسە کە بە یەکەی وات دەپێورێت. "دەتوانێت توانای کارەبایی هەر ئامێرێک بزانیت لەڕێگای خوێندنەوەی لەزگەی سەر ئامێرەکان کە تیاییدا ژمارەی وات نووسراوە لەکاتی خستەنسەری زۆرترین باری کار کردن لەسەر ئامێرەکە".
ڕاستەوخۆ بژمێرەکە ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەموو ئامێرەکان دەخەمڵێنێت و کۆی گشتی لە مانگێکدا دەنووسێت.
بۆ چوونه ناو بەستەری بژمێری خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکان ناو ماڵ لێره كلیك بكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.