Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی 14 رۆژی بۆ بەشێك لە قوتابییانی زانكۆ راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بەبۆنەی جەژنی قوربان، پشووی 14 رۆژی بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات راگەیاند.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە "بەهۆى نزیکبوونەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابییانى دەرەوەی وڵات بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان".

بڵاویشی كردەوە "پشووەكە بۆ ئەم قوتابییانە بۆ ماوەی چواردە رۆژ، واتە لە ڕێکەوتى (2025/5/30) تاکو (2025/6/13) دەبێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها بڵاوی كردەوە "قوتابییان ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.