Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:41

زانیاری لەبارەی دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی گواستنەوەی حاجییان بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی گواستنەوەی حاجییانی مۆریتانیا لە دەریای سوور بڵاوكراوەتەوە، بەڵام وڵاتەكە رەتی دەكاتەوە رووداوێكی لەمجۆرە رووی دابێت.

ئاژانسی دەنگوباسی مۆریتانیا لەسەر زاری بەرپرسانی وڵاتەكە بڵاوی كردەوە: دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی مۆریتانیا كە حاجییانی دەگواستەوە بۆ وڵاتی سعوودییە، دوورە لە ڕاستییەوە.

بڵاویشی كردەوە: سەرجەم حاجییانی مۆریتانیا بە سەلامەتی گەیشتوونەتە سعوودییە و هیچ رووداوێكی نەخوازراوی فڕۆكە رووی نەداوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: حاجییانی مۆریتانیا بە سێ فڕۆكە لە رۆژانی 23 و 24 و 25ی ئەم مانگە بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێكەوتوون و ئێستا سەرجەم حاجییان ئامادەكاری دەكەن بۆ دەستپێكردنی مەڕاسیمەكانی حەج.

ئاژانسی مۆریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە كە بڕیارە لە رۆژانی 12 و 13 و 14ی مانگی داهاتوو حاجییان بگەڕێنەوە وڵات دوای تەواوكردنی فەریزەی حەج.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.