Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:28

یەکێتی ئەوروپا 150 ملیار یۆرۆی بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی تەرخانکرد 

کوردستان TV
100%

بەهۆی هەرەشەکانی رووسیا، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا سندوقێکی قەرز بە بەهای 150 ملیار یۆرۆ "170 ملیار دۆلار" درووست بکات و وڵاتەکانی ئەوروپا لێی سوودمەندبن بۆ کرینی چەک و بەرگری کردن لە خۆیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکییەتی ئەوروپا بەهۆی ترسەکانیان لە هێرشی رووسیا لە چەند ساڵی داهاتوودا و گومان لە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە هاوکاری کردنی ئەوروپا، بڕیاری تەرخانکردنی 150 ملیار یۆرۆی بە 26 دەنگ لە کژۆی 27 ئەندام پەسندکرد بۆ دانانی سندوقی بەرگری و تەنیا هەنگاریا دەنگی بە پرۆژەیاداکە نەدا.

یەکیەتتی ئەوروپا روونیکردووەتەوە، ئەم سندوقە تەنیا بۆ کڕینی چەک بەکاردێت، هەر وڵاتێکی ئەوروپی خواستی بەکارهێنانی سندووقەکەی هەبێت بۆ کرینی چەک، لەو سندوقە پارە هەڵدەگرێت، بەڵام دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا قەرزەکە بگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، هەفتەی ڕابردوو بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی لوتکەی لەندەن، ڕێککەوتنێکی نوێی هاوکاری ئەمنی و بەرگرییان واژۆ کردووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە رێگا بەوە دەدات  وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بەشداری لە سندوقێکی بەرگری "SAFE" بکات بە بڕی 150 ملیار یۆرۆ کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دروستکراوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هاوکاری نەکردنی ئۆکراینا و بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەکانی رووسیا ئەوەی لای یەکیەتیی ئەوروپا درووستکردووە کە نابێت پشت بە ئەمریکا ببەستن و پێویستە خۆیان هاوکاری یەکتربن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.