وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نۆ مەرجی دیاریکردووە بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندن و داوا دەکات رەچاوی چەند بابەتێکیش بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، داوای کردووە، بۆ جێبەجێکردنى پلانى مۆڵەتى خوێندن رەچاوى چەند خاڵێک بکەن و لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا تەواوی وردەکارییەکان و مەرجەکانی مۆڵەتی خوێندنی خستۆتە روو.
بەگوێرەی رێنماییەکە؛ "پلانی مۆڵەتی خوێندن تەنیا بۆ فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆ و دامەزراوەکانە، نەک فەرمانبەری گرێبەست و تەنسیب".
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە؛ "ئەو فەرمانبەرانەی تەنسیب کراون بۆ دەرەوەی زانکۆ، یان دامەزراوەکەتان، ئەگەر داواکاری مۆڵەتی خوێندنیان پێشکەش کرد، پێویستە تەنسیبەکەیان هەڵوەشێننەوە".
لە بەشێکی دیکەی رێنامییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە؛ "زانکۆ بە یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، واتا میلاکی فەرمانبەر لە هەر شوێنێکی کارگێڕی ناو زانکۆ بێت مافی هەیە بەپێی پسپۆڕییەکەی بەشداری کێبڕکێ بکات لە هەمان پسپۆڕی خۆی لەسەر ئەو پلانەی کە بۆ بەشە ئەکادیمییەکان پەسەندکراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.