وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت لە ماوەیەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکانی گەرەکی پەرەپێدان تەواو دەبێت وپارێزگاری هەولێریش دەڵێت گەرەکی پەرەپێدان دەبێتە یەکێک لە گەرەکە خۆشەکانی شاری هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی پەرەپێدان لە هەولێر رایگەیاند: "بەردی بناغەی گەرەکی پەرەپێدان لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داندرا"
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: "بەشی یەکەمی پرۆژەکە تەواو بووە و لە ماوەی کەمتر لە 8 مانگ بۆری ئاو و چەندین خزمەت گوزاری دیکەی ئەو گەرەکە تەواو کراوە".
ساسان عەونی گوتی: "لە ماوەیەکی نزیکدا بەشی یەکەمی خزمەتگوزارییەکان تەواو دەبێت و درووستکردنی شەقامەکانی ئەو گەرەکەش دەستی پێ کردووە".
هەر لەو رێوڕەسمەدا، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند؛ گەرەکی پەرەپێدان یەکێک لە پرۆژە جوانەکانی شاری هەولێر دەبێت و لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ئەو گەرەکە تەواو دەبێت.
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە: ئەم پرۆژەیە لەسەر بوجەی وەزارەتی گەشتوگوزارە و بڕی یەک ملیار و 839 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵیت: "هەمیشە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە خەمی خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە، بەڵام کەمی بودجە لەلایەن بەغداوە کارەکانی ئاڵۆز کردووە، ئەگەر نا تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەت هاوکار دەبوون لەوەی پرۆژەی گەورەتر ئەنجام بدەن".
پارێزگاری هەولێر لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "کاتێک دۆخی ئابووریش خراپ بووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رانەوەستاوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەردەوامە لە پرۆژە یەک لە دوای یەکەکانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.