Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 05:42

پۆلیسی بەریتانیا: رووداوەکەی لیڤەرپول ئامانجی تیرۆریستی لەپشت نییە

کوردستان TV
100%


لە رووداوێکدا ئۆتۆمبێڵیک خۆی دەکات بە ناو هاندەرانی یانەی لیڤەرپول و  لە ئەنجامدا 27 کەس بریندار دەبن، پۆلیسی بەریتانیاش رەتی دەکاتەوە بە ئامانجی تیرۆریستی ئەنجامدرابێت و دەڵێت تەنیا رووداوێک بووە.

ئەمرۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، پۆلیسی بەریتانیا بەفەرمی بڵاویکردەوە: "دڵنیاین، ئەوەی دوێنێ روویدا تەنیا رووداوێک بووە و هیچ ئامانجێکی تیرۆریستی لەپشت نەبووە".

شەوی رابردوو یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بووە براوەی پرێمەرلیگی ئەمساڵ و دوای بردنەوەی ناسناوەکە لەلایەن هاندەرانی یانەکە خۆشی و شاییان گواستەوە بۆ دەرەوەی یاریگا و لەیەکێک لە شەقامەکانی لیڤەرپول خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوون، خۆشی و شادییەکە بە رووداوێکی خۆپێدادانی ئۆتۆمبێلێک بە چەند هاووڵاتییەک کۆتایی هات و هەوادارانی یانەکەی توشی ترس و دڵەراوکێ کرد.

دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و هەلیکۆپتەری و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن  گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستەوە.

پۆلیسی مێرزیساید دەڵێت: "ئەو شۆفێرەی خۆی بەناو خەڵکدا کردووە دەستگیر کراوە و هەوڵی راکردنی نەداوە، شۆفێرەکە پیاوێکی تەمەن 53 ساڵە و هیچ پێشینەیەکی تاوانی نییە".

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رووداوەکەی بە "ترسناک" ناوبردووە و سوپاسی پۆلیسی فریاکەوتنی وڵاتەکەی کرد لەبەر زوو گەیاندنی برینداران و رزگارکردنی گیانیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.