گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: تا ئێستا به فه‌رمی كات و شوێنی دانوستانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا دیاری نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی كات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانی ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه ته‌نیا ده‌نگۆن و دوورن له راستییه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: تاوه‌كو ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌مباره‌وه نه‌دراوه كه له كوێ و كه‌ی دانوستانی گه‌ڕی شه‌شه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت.
ئیسماعیل به‌قائی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: ئه‌و هه‌واڵه‌ی دراوه‌ته پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ دیاریكردنی واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دووره له ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستراوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ند په‌یج و كه‌ناڵێكی ئه‌لیكترۆنی فارسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌ش وای كرد كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێته ده‌نگ و به فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌نگۆیه‌كان بداته‌وه.
هاوكات هەینی رابردوو ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانی بڵاوی کردەوە: گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران کۆتایی هات
هەروەها ڕاشیگەیاندبوو: چاوەڕوان دەکرێت دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوام بێت و عوممانیش وه‌كو نێوه‌ندگیرێك كات و شوێنی گەڕی داهاتوو دیاری دەکات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هه‌ر دوای کۆبوونەوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌م كه له رۆمای ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵۆزە و کاتی زیاتری پێویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.