بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕانی کارەبا، دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پرۆژەی ئاوی شارەکە وەستاوە، دەشڵێت؛ تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە "لە کاتژمێر سێی بەیانییەوە بڕانی کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی دوکان سلێمانی ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەکە وەستاوە".
ئاوی سەرجەم شاری سلێمانی لە پرۆژەی یەک و دووی ئاوی دووکان دابین دەکرێت و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکە "تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چاککردنی کێشەکەن تا دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە" دوای چارەسەربوونی کێشەی کارەبای پرۆژەکەش، زیاتر لە چوار کاتژمێر کات پێویستە بۆ ئەوەی ئاو بگاتەوە ماڵان.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی "شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 485 هەزر مەتر سێجا ئاوە، بەڵام لە وەرزی گەرمادا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەتوانێت تەنیا 250 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ ماڵان دابین بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.