وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه : ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتن ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
ئه‌مرۆ هه‌ینی 23ی ئایار ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی كاتژمێر 1و نیو به كاتی ئه‌مه‌ریكا و 8 و نیو به كاتی هه‌رێمی كوردستان ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه .
هه‌ر به پێی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار وایه دوای دیداره‌كه‌ی نێوانیان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆیه‌وه ، تامی برووس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئابوری و بازرگانی و سیاسی و دیپلۆماسی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.