دەزگای ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریكا (CIA) ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرگای بارەگاكەیان لە ویلایەتی ڤێرجینا داخستووە بەهۆی رووداوی تەقەكردنەوە.
ئاژانسی سی ئای ئەی رایگەیاند: دەرگای دەزگای ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریكا لە ویلایەتی ڤێرجینیا داخرا بەهۆی رووداوی تەقەكردنەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمەریكا، رووداوی تەقەكردنەكە بەمشێوەیە بووە: ئافرەتێكی شوفێر بە ئۆتۆمبێلەكەی هەوڵی داوە بچێتە نێو بارەگای سی ئای ئەی، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانەوە تەقەی لێ كراوە.
لە ماوەی مانگێكدا ئەمە دووەمجارە رووداوی تەقەكردن لەبەردەم دەزگای ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریكا (سی ئای ئەی) روو دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.