ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئایار لەسه‌رڕێگاى نێوان شاره‌دێی داره‌توو و كۆمەڵگاى بشيريان له نزيك گوندى بيۆك ڕووداوێكى هاتوچۆ له نێوان دوو ئوتۆمبێلى تايبەت ڕوويدا و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێك گيانى له ده ستدا و كه سێكى تريش بە سەختى بريندار بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی : به پێی هێلكارى به شى پۆليسى هاتوچۆى قه‌زای به‌رده‌ره‌ش بۆ چۆنيەتى دروست بوونى ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه پابه‌ند نه‌بوون و خێرا لێخوڕين هۆكارى دروست بوونى ڕووداوه‌كه بووه .
دوای هێلكاریی هاتوچۆی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش ته‌رمی ئافرەتەكه بۆ پزيشكى دادی له شاری دهۆك گوازراوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها له دواى پێدانى چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له نه‌خۆشخانەى فرياكه وتنى به‌رده‌ره‌ش برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواستراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.