پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتییان له وه‌رزی گه‌رمادا كاتێك بۆ گەشت و سەیرانگاکان ده‌چن چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌دا هاتووە: داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دڵنیا بن لەو شوێنەی مەلەی لێ دەکەن به‌جۆرێك لەگەڵ تواناکانیاندا بگونجێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه: باشترە لە کاتی مەلەکردنتدا دەورووبەرت خەڵكی لێ بێت و تەنیا نەبیت. هەروەها پێویستە هێلەگی تایبەت بە مەلەوانیت لەبەردا بێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: مەلەکردن لە ڕووبار و بەنداوەکان جیاوازە لەمەلەکردن لە مەلەوانگەیه‌كی داخراو، بۆیە پێویستە مەلەکردن لە ڕۆژدا بێت و لە تاریکیدا ڕێگە پێدراو نییە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.