Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:15

بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەڕێوە دەچێت.

کوردستان TV
100%

بە بەشداری سەرۆکی حکوومەت کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەرێوە دەچێت و باس داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا ، کۆنفرانسی وزە 3:30 پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، لە واشنتن بەڕێوە دەچێت.

ئەنستیتیوتی جیهانیی ئەلمۆنیتۆر کۆنفرانەسەکی رێکخستووە، سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا، لە دوو پانێڵدا، باس لە داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن.

ئەم کۆنفرانسە دوای ئەوە دێت رۆژی دووشەممە بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) واژۆ کران.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.